وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاشكرایه بڕینی سه‌ری هه‌ر بوونه‌وه‌رێك واته كۆتایهاتنی ژیانی، به‌ڵام واپێده‌چێت ئه‌م راستییه له‌سه‌ر ئه‌و مریشه‌كه‌ی كه ناوی ”مایك“ بوو نه‌چه‌سپێ، كه له چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ری بڕا و به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر و سه‌رنجڕاكێش نزیكه‌ى ساڵ و نیوێك ژیا. ئێستاش كه چیڕۆكه‌كه‌ی ده‌گێڕدرێته‌وه مایه‌ی سه‌رسوڕمانه!
بابه‌ته‌كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ١٩٤٥ ده‌ستیپێكرد، كاتێك ”لیۆد ئۆڵسن“ی جووتیار چووه كولانه‌ی مریشكه‌كانی خه‌سووی تا مریشكێك بهێنێ و سه‌ری ببڕێ بۆ خواردنی شێوان، له‌و كاته‌دا مایكی هه‌ڵبژارد و هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك له‌كاتی سه‌ربڕینی بووه هۆی ئه‌و دۆخه سه‌یره.
ئۆڵسن كه چه‌قۆكه‌ی راوه‌شاند به‌شێكی زۆرى سه‌ری ”مایك“ی لێكرده‌وه، به‌ڵام گوێچكه‌یه‌ك و به‌شێك له مێشكی مایه‌وه، به‌م جۆره‌ش ”مایك“ ژیانێكی سروشتی و له هه‌مانكاتدا لێڵ و ته‌ماوی به‌سه‌ربرد، له‌ناكاو به‌دبه‌ختی بوو به به‌خته‌وه‌ری و، خۆی و خاوه‌نه‌كه‌ی ناوبانگێكی بێ‌سنووریان ده‌ركرد.
سه‌ره‌تا بابه‌ته‌كه كتوپڕ بوو بۆ ئۆڵسن، چونكه مریشكه‌كه هیچی لێنه‌هات و خوێنیشی له‌به‌ر نه‌ڕۆیشت، هه‌رئه‌وه‌ش وایكرد به‌په‌له بیگه‌یه‌نێته زانایانی زانكۆی ویلایه‌تی یۆتا، ئه‌وانیش كاتێكی درێژیان به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه نامۆیه به‌سه‌ربرد، به‌رله‌وه‌ی بگه‌ن به نهێنی ژیانی ئه‌م مریشكه به‌خته‌وه‌ره. زانایان ماوه‌یه‌ك چاودێری وردی ”مایك“یان كرد، دواتر روونیان كرده‌وه كه ئه‌و به‌ركه‌وتنه هه‌ڵه‌یه‌ی چه‌قۆكه له رێكه‌وتێكی ده‌گمه‌ندا كه كه‌مجار دووباره ده‌بێته‌وه، به‌شی زیندووی مێشكی مایكی نه‌گرتۆته‌وه له هه‌مانكاتدا دۆخێكی خوێن مه‌یینیش وایكردووه كه ئه‌م مریشكه خوێنی له‌به‌ر نه‌ڕوات و به‌مجۆره له ژیاندا بمێنیته‌وه.
له‌كاتی خۆیدا ئه‌و بابه‌ته زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره بوو، ”ئۆڵسن“یش توانی به باشترین شێوه سوود له‌و هه‌له وه‌ربگرێت و مریشكه سه‌ربڕاوه‌كه‌ی نیشانی كۆمپانیا جیهانییه‌كان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی بگرن، كه ئه‌وانیش هه‌ڵپه‌یان بۆ وه‌ها كارێك ده‌كرد، ئه‌مه جگه له رۆژنامه و گۆڤاره جۆراوجۆره‌كان، كه وێنه‌ی مایكیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانیان بڵاو ده‌كردوه، هاوكات ئه‌و نمایشانه‌ی كه مریشكه‌كه له‌به‌رامبه‌ر ٢٥ سه‌نت پێشكه‌شی ده‌كرد بۆ هه‌ر بینه‌رێك، به‌مه‌ش ئۆڵسن سامانێكی گه‌وره‌ی كۆ كرده‌وه و ئه‌و په‌نده‌ی كه ده‌ڵێت، ”مریشكه‌كه‌ی له باتی هێلكه زێڕ ده‌كات“، بووه بابه‌تێكی به‌رجه‌سته.
له ترۆپكی ناوبانگی ”مایك“دا، كۆتاییه تراژیدیاییه‌كه له مانگی ئاداری ١٩٤٧ له ژووری هۆتێلێكی شاری فینیكسی ئه‌مریكی هات، ”مایك“ تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگى هات، بێئه‌وه‌ی ئۆڵسن بتوانێت به هانایه‌وه بێت، چونكه ئه‌وكاته له ده‌ره‌وه‌ی هۆتێل بوو. كاتێكیش گه‌ڕایه‌وه ژووره‌كه‌ی، بینی مریشكه‌كه له‌سه‌ره مه‌رگدایه و دوا هه‌ناسه‌كانی ده‌دات.
وه‌رگیراوه - له‌په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.