Erbil 17°C دووشەممە 03 شوبات 16:54

وه‌زاره‌تى کاره‌با : کارەبای نیشتمانی زیاد ده‌بێت و رۆژانە 19 کاتژمێر بە هاووڵاتیان دەدرێ

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، هاوبەشان ئاگادار دەكەینەوە كە لەرێكەوتی 22/10/2018 ی ئەم مانگە لەهەر چوار پارێزگاكەی كوردستان بەرنامەی دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوەو رۆژانە 19 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت ، ئەمەش دوای ئەوەی كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان توانیان بەسەركەوتوویی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەكانی كۆرمۆڵ جێبەجێ بكەن، كە بۆ ماوەی كەمتر لە 72 كاتژمێر كاریگەری لەسەر هەردوو وێستگەی غازی بەرهەمهێنانی كارەبا لە سلێمانی و هەولێر هەبوو.

وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاشیده‌گه‌ێنێت  لەگەڵ جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی كۆنترۆڵی كارەباوە بە پلانێكی تۆكمە ئەركی رێكخستن و كۆنترۆڵكردنی تەواوی وێستگەكانی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا و دابەشكردنی لە ئەستۆ گرت و توانرا رێگا لەوە بگیرێت لەكاتی جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا كاریگەریی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.