عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق سی ڤی كاندیدانی كابینە نوێیەكەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردو بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵا ، بڕیارە سبەینێ حكومەتی نوێ رابگەیەنرێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی غەد پرێس سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەت سی ڤی كاندیدانی كابینە نوێیەكەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردوە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئەزموون و كارەكانیان ، بەر لەوەی پڕۆسەی دەنگدان لەسەر كابینەی نوێیەكە بدرێت.
وا بڕیاریشە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبێتەوەو عەبدولمەهدی و كاندیدەكانی بۆ كابینەی نوێیەكەی بەشداری بكەن و دواتر دەنگ لەسەر حكومەتی داهاتوو بدرێت.
پێشتریش چەند سەرچاوەی هەواڵ بڵاویان كردبۆوە كە كابینەی حكومەت رۆژی چوارشەممە رادەگەیەندرێت
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.