پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، مامۆستایه‌كى ئاینى به‌ناوی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د له‌شاری هه‌ولێر به‌فیشه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆی هێنا
لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند ، مامۆستا ئاینیه‌كه به‌چه‌كی جۆری ده‌مانچه كۆتایی به‌ژیانى خۆی هێناوه ، مامۆستا پێش نوێژ‌و وتارخوێنى مزگه‌وتى شێخ مسته‌فا نه‌قشبه‌ندی یه ، ڕاشیگه‌یاند له‌ئێستادا تیمه‌كانمان له‌شوێنى ڕووداوه‌كه‌ن بۆ ڵێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری ڕووداوه‌كه و ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتێك له‌م باره‌یه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.