نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو رەتیكردەوە كە هیچ نوسراوێكی ئاراستەی كوتلە سیاسییەكان كردبێت لە سەر مەسەلەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق .
لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی هاتووە كە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان و چەند ماڵپەرو راگەیاندنەكان بڵاوكراوەتەوە كە عادل عەبدولمەهدی نوسراوێكی بۆ كوتلە سیاسییەكان رەوانە كردووە لە سەر چۆنیەتی پێكهاتنی حكومەتی داهاتوو .
روونیكردەوە كە ئەمە دوورە لە راستی و ئەو نوسراوەش كە لە هەندێ دەزگا و تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە ساختەیە و هیچ بنەمایەكی راستی بۆ نیە
سوهێل تاهیر عەبدولڵا : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.