Erbil 10°C دووشەممە 03 شوبات 11:14

هه‌فته‌نامه‌ی شپیگلی ئه‌ڵمانیی بن سه‌لمان به‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌کیی کوژرانی خاشقچی ده‌زانێت

ئه‌مكاره‌ی بن سه‌لمان به‌ وه‌رسوڕانێكی ئه‌وتۆ له‌ پێگه‌ی ناوبراو له‌ ئاستی جیهاندا وه‌سف دەكات
هه‌فته‌نامه‌ی شپیگلی ئه‌ڵمانیی بن سه‌لمان به‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی كوژرانی خاشقچی ده‌زانێت
کوردستان TV
100%

دانپێدانانی حكومه‌تی سعوودیه‌ به‌ كوژرانی جه‌مال خاشقچیی رۆژنامه‌نووسی ره‌خنه‌گر، كاردانه‌وه‌ و هه‌ڵوێستی توندی سیاسه‌توان و راگه‌یاندنه‌كانی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و هاوكاتیش هه‌فته‌نامه‌ی شپیگلی ئه‌ڵمانیی له‌ بابه‌تێكدا نووسیویه‌تیی محه‌مه‌د بن سه‌لمان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه‌ له‌ كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌دا.

هه‌فته‌نامه‌ی شپیگلی ئه‌ڵمانیی كه‌ به‌ شێوه‌ی هه‌فتانه‌ ده‌رده‌چێت له‌ نوێترین ژماره‌ی خۆیدا نووسیویه‌تیی: سیخوڕه‌كانی جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه‌، له‌ توركیا رۆژنامه‌نووسێكی ره‌خنه‌گریان پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌. ئه‌م كاره‌ساته‌ش وڵاتانی رۆژئاوای هه‌ژاندووه‌ و گوشارێكی زۆری له‌سه‌ر ترامپ درووستكردووه‌.

هه‌فته‌نامه‌كه‌ له‌ بابه‌تێكی دیكه‌دا له‌ژێر ناونیشانی " جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی جیهانی تووشی شۆك كرد "، محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی كوژرانی خاشقچی هه‌ژمار ده‌كات و ئه‌مكاره‌ی بن سه‌لمانی به‌ وه‌رسوڕانێكی ئه‌وتۆ له‌ پێگه‌ی ناوبراو له‌ ئاستی جیهاندا وه‌سفكرد.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.