Erbil 10°C دووشەممە 03 شوبات 11:08

پارچەیەکی بچووکی مانگ بەنرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا
کوردستان TV
100%


لە زیادکردنێکی ئاشکرادا پارچەیەکی بچووک لە مانگ کە کێشەکەی 5,5 کیلۆگرام دەبێت فرۆشرا.
بەپێی ئاژانسی "ئەسۆشێد پرێس" کۆمپانیای "ئار ئار" بۆ زیادکردنى ئاشكرا کە بارەگاکەی لە شاری "بۆستن"ە لە ئەمریکا رایگەیاند، ئەو نێزه‌کەى مانگ بە بەهای 612 هه‌زار و 512 دۆلار فرۆشرا.
جێی باسە، ئەو نێزه‌كه‌ هى نوێنەرێكی کۆمەڵەی "تام چۆک باگودا"ى هەرێمی "ها نام"ى وڵاتی ڤێتنام بوو و، ساڵی رابردوو لە ناوچەیەکی چۆڵ لە وڵاتی مۆریتانیا لە باکووری رۆژئاوای ئەفریقیا دۆزرایەوە.
ئەو نێزەکە یەکێکە لە گەورەترین نێزەکەكانى مانگ کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە، بەهۆی قەبارە گەورەکەیەوە و، بوونی "توێکڵێکی نیمچه‌ تواوه‌ لەسەر رووه‌كه‌ى"، کە بەهۆی ئه‌و گه‌رمییه‌ به‌رزه‌ى له‌ كاتى كه‌وتنه‌ خواره‌ و بەرکەوتنی بە زەوی دروست بووە.


شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.