لە ناحیەی جەلەولا خێزانێک کە پێکهاتبوون لەسێ کەس (ژن و پیاوێک و کچێک) لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژراون و سەربڕاون.
به‌رپرسی كۆمیته‌ى گوڵاڵه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و بەڕێوەبەری ناحییەی جەلەولا، هه‌والى كوشتنى ئه‌ندامانى خێزانێكىيان له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه، له گه‌ڕه‌كێكى عه‌ره‌ب نشینى شاره‌دێی جه‌له‌ولا، پشت راست كرده‌وه.
خه‌لیل خوداداد، به‌رپرسی كۆمیته‌ى گوڵاڵه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، ڕایگه‌یاند ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كى ته‌جنیدى شاره‌دێی جه‌له‌ولا، ئه‌ندامانى خێزانێك له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه كوژراون و به چه‌قۆ سه‌ربڕدران".
له‌م باره‌وه یەعقوب یوسف، بەڕێوەبەری ناحییە جەلەولا رایگەیاند، کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تەجنید لە جەلەولا چەند چەکدارێک چوونەتە سەرماڵێکی تورکمان و سێ ئەندامی خێزانەکەیان کە باوک و دایکێک وکچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بووە بە کڵاشینکۆف کوشتووە.
بەڕێوەبەری ناحییە جەلەولا وتیشی" تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادەوەری کراوە و لێکۆڵینەوەکەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
وتیشی" ئەو خێزانە لە نەتەوەی تورکمانه‌و پیاوەکە ناوی (عه‌بدولوه‌دود ره‌حمان)ە و ژنەکەی ناوی (ریهام)و کچەکەشیان ناوی (حنین)ە.”
وتیشى" تائێستا نازانرێت ئه‌و كرده‌وه‌یه له‌لایه‌ن كێوه ئه‌نجام دراوه‌و تائێستا ڕوون نییە ئایا بۆ پارە ئه‌و كاره كراوه یان هۆکارێکی تری له‌پشته‌وه‌یه.
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، شاره‌دێی گوڵاڵه (جه‌له‌ولا)، دواى ئه‌وه‌ى پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه له ده‌ست داعش ڕزگار كرا، جارێكی دیكه داگیر كرایه‌وه و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا گرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.