Erbil 14°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 08:22

به‌رێوه‌به‌رێکى کورد له‌ که‌رکووک لە پۆستەکەی دوور خرایه‌وه‌

عەقید شێرزاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك له‌ پشكى یه‌كێتى
کوردستان TV
100%

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەقید شێرزاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21-10-2018 دەرچووە و واژۆی لیوا عامر عەزاوی، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هاتووچۆی لەسەرە، ئەو بەڕێوەبەرە کوردە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، کە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، جەمال حەکیم محەممەد، وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى نوێى پۆلیسی هاتوچۆى كه‌ركووك دەستبەکاردەبێت.

ktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.