Erbil 14°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 08:20

حەشدی شەعبی کوردانی ئێزدی لە شنگال دەردەکات

پارتی پێشکەوتنی ئێزدی سەرکۆنەی توندوتیژی دژی ئێزدیه‌كان ده‌كات
کوردستان TV
100%

پارتی پێشکەوتنی ئێزدی رایدەگەیەنێت، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کوردانی ئێزدی لە شنگال دەردەکەن.

لە بەیاننامەیەکدا، پارتی پێشکەوتنی ئێزدی سەرکۆنەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی کوردانی ئێزدی و دەستگیرکردن و رفاندنی گەنجانی ئەو ئاینە دەکات، کە حەشدی شەعبی لە دۆمیز لە سنووری شاری شنگال لە دژیان ئەنجامی دەدات.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، چەکدارانی ئەو میلیشیایانە هاووڵاتییانی کوردی ئێزدی ناچار دەکەن ماڵ و حاڵی خۆیان لە سنووری شنگال بەجێ بهێڵن.

پارتی پێشکەوتنی ئێزدی داوای ئازادکردنی گەنجانی کوردی ئێزدی کردووە، کە میلیشیاکان چەند رۆژێکە رفاندوویانن.

دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، حەشدی شەعبی لە زیاتر لە 60 میلیشیای تائیفی بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان دروست بوو.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.