Erbil 14°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 08:33

یه‌کێکی دیکه‌ له‌ گوندی مه‌مکان کۆچی دوای کرد

به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ 3 كه‌سی بنه‌ماڵه‌یه‌ك مردن
کوردستان TV
#7
100%


له‌رۆژانی رابردوو دانیشتوانی گوندی مه‌مكان، بنه‌ماڵه‌یه‌ك تووشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ بوون، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/10/2018 به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌  یه‌كێكی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ كۆچی دوای كرد.

رێككه‌وتی 10/10/2018 ماوه‌ی 3 ڕۆژه‌ گوندنشینانی گوندی مه‌مكان توشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ بوون به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ 3 كه‌سی بنه‌ماڵه‌یه‌ك مردوون و 6 كه‌سی تری هه‌مان بنه‌ماڵه‌ له‌ سه‌ره‌مه‌رگدابوون و زۆربه‌ی گوندنشینانی دیكه‌ی ئاواییه‌كه‌ توشی هه‌مان نه‌خۆشی هاتووبوون و توانای قسه‌كردنیان له‌ ده‌ستدابوو و به‌ ده‌ست ئازارێكی قورسی قورگ ده‌یانناڵند.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/10/2018 به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌  یه‌كێكی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ كۆچی دوای كرد و بوونه‌ چواره‌م كه‌سی ئه‌و ئه‌م خانه‌واده‌یه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.