دوو منداڵ دوای ئه‌وه‌ی به مردنی ئه‌و دایكه‌یان كه بردبوونی بۆ نێو رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له عێراق بێكه‌س مابوونه‌وه، له شارۆچكه‌ی چۆرلوی تهكیرداغی توركیا راده‌ستی باوكیان كرانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌نادۆڵو، منداڵه‌كان چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه براون بۆ نێو داعش و دوای مردنی دایكیان، بێ خاوه‌ن ماونه‌ته‌وه.
ئومیدی هه‌شت ساڵان و خه‌دیجه نیسای شه‌ش ساڵان شه‌وی رابردوو به‌یاوه‌ریی كارمه‌ندانی باڵێۆزخانه‌ی توركیا له به‌غداد به فڕۆكه گه‌یاندرانه ئه‌نقه‌ره.
دواتر منداڵه‌كان گه‌یاندرانه شارۆچكه‌ی چۆرلو و راده‌ستی یڵماز ك-ی باوكیان كران كه له كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌دا كاری شۆفێری ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.