Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 03:33

ترامپ و ئه‌وڕوپییه‌کان: روونکردنه‌وه‌کانی سعوودیه‌ سه‌باره‌ت به‌ کوژرانی خاشقچی به‌گوێره‌ی پێویست نییه‌

خوازیاری وه‌ڵامی تێروته‌سه‌لن له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سعوودیه‌
دۆناڵد ترامپ و رێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌وڕوپیی
کوردستان TV
100%

به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌تی سعوودیه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌رگی جه‌مال خاشقچی له‌ناو بینای قۆنسوڵخانه‌ی سعوودییه‌ له‌ ئه‌نقه‌ڕه‌، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵوێستی گوماناویی ترامپ و رێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌وڕوپیی به‌دوای خۆیدا بهێنێت.

سه‌باره‌ت به‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ دۆناڵد ترامپ و رێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌وڕوپیی به‌ كۆده‌نگیی وتوویانه‌ ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ به‌گوێره‌ی پێویست و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه‌ و ئه‌وان خوازیاری وه‌ڵامی تێروته‌سه‌لن له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سعوودیه‌.

دۆناڵد ترامپ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند پێویستیی به‌ زانیاریی زیاتره‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیی كوژرانی خاشقچیی و به‌نیازیشه‌ به‌مزووانه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه‌ بكات.

هه‌روه‌ها ژان ئیۆ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا وێڕای ئیدانه‌كردنی كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌، به‌یاننامه‌كه‌ی سعوودیه‌ی به‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو وه‌سفكرد و هاوكاتیش وتی پرسیاری زۆر هه‌یه‌ وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و خوازیارین لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌مباره‌یه‌وه‌ بكرێت.

جیا له‌مانه‌ ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیاش له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ روونكردنه‌وه‌كانی سعوودییه‌ به‌ گوێره‌ی پێویست نین و وڵاته‌كه‌ی خوازیاره‌ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سعوودیه‌ بخڕیته‌ڕوو.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.