Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 03:51

رووسیا و ئێران ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا ره‌تده‌که‌نه‌وه‌

ته‌نیا بیانوویه‌كه‌ بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر
رووسیا و ئێران ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا هۆشداریدا به‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی چین و رووسیا و ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا ده‌كه‌ن، حكومه‌ته‌كانی رووسیا و ئێران ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ره‌تكرده‌وه‌ و به‌ بێبنه‌ما هه‌ژماریان كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وتیی: تاوانباركردنی یه‌كێك له‌ هاوڵاتییانی رووسیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌وه‌ی كه‌ پیلانی له‌ دژی واشنتن گێڕاوه‌ و ده‌ستوه‌ردانی كردووه‌ له‌ كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسدا، ته‌نیا بیانوویه‌كه‌ بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر رووسیادا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ پیشاندانی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌یان كراوه‌، وتیی: هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ تۆمه‌ت خستنه‌ پاڵ ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستوه‌ردانمان له‌ كاروباری هه‌ڵبژرادنه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ناڕه‌وا و نادرووسته‌ و به‌ئه‌گه‌ری زۆر ده‌رهاوێشته‌ی جۆرێكه‌ له‌ وه‌همێكی نامۆ.

سه‌رباری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش سه‌باره‌ت به‌ چالاكیی سایبه‌ریی له‌ دژی ئه‌مریكا، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی مایكرۆسۆفت و فه‌یسبوك هه‌ركامیان له‌ راپۆرتی جیادا كه‌ نزیكه‌ی دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستا بڵاویان كرده‌وه‌، باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك هاككه‌ری رووسیی هه‌وڵیانداوه‌ ده‌ستوه‌ردان له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.