عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆیان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌ژێر ناوی یه‌كێتى برینداره ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای خیانه‌تی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای ده‌ست نیشانكردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه ینك سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی ده‌نگی پێنه‌دا و سه‌رۆك كۆماری عێراقی به‌و شێوه ناشیرینه گه‌یانده سه‌ر كورسی.ئینجا ره‌فتار و لێدوانه منداڵانه‌یه‌ی كوڕه‌كه‌ی جه‌لال تاله‌بانی و سه‌عدی پیره له لایه‌كی دیكه. ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رچاوی رۆشنه و باشتر ده‌زانێت كه له كوردستان و له عێراق به چ شێوه‌یه‌ك كار بكات.
عه‌لی عه‌ونی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، خه‌ڵكی كوردستان و (شه‌قامی پارتی)چیتر رازی نین ئه‌وان ده‌نگ بده‌ن به پارتی و ئێمه‌ش پیاوه‌تیی پێبكه‌ین و كورسییه‌كان بۆ رازیكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی بڕیاریان داوه له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌بن, دابه‌ش بكه‌ین.
ناوبراو له‌كۆتادا ڕایده‌گه‌ێنێت ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه ئێستا ینك زۆر برینداره و نازانێت چۆن هه‌ڵوێسته چه‌وته‌كانی گروپه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان و له‌گه‌ڵ پارتی راست بكاته‌وه.خۆشبه‌ختانه گه‌مه‌ی باڵه‌كانی ئاشكرا بووه . چیتر ناتوانن ئه‌و شانۆگه‌رییه سواوه به‌رێوه ببه‌ن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.