یانەی بارسێلۆنای ئیسپانى بەفەرمی وادەی دورکەوتنەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی راگەیاند کە بۆ ماوەی سێ هەفتە دوچاری پێکان هاتووە . شەوی رابردووی لە میانەی بەرێوەچونی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا مێوانداری یانەی سیڤییای کرد کە توانی بە ئەنجامی ٤ گۆل بەرامبەر بە ٢ گۆل سەرکەوتن تۆمار بکات . لە خولەکی ١٨ یاریەکەدا مێسی دوچاری پیکان هات وادەی دورکەوتنەوەی سێ هەفتەیە لە یاریگایەکان . مێسی بەژداری ٢ یاری گرنگی بارسا ناکات کە ئەوانیش بەرامبەر ئینتەر میلان لە خولی پالەوانەکانی ئەوروپا و ریال مەدرید لە هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا .
كامهران زێتى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.