Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:29

مەسروور بارزانی: خەڵکی کوردستان پارتییان خەڵات کرد

لە تویتێکیدا
کوردستان TV
100%


کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە ٢١ی ١٠ی ٢٠١٨)، لە تویتێکیدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە، مەسروور بارزانی بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوە دا: ”دەنگی ئێوە بیسترا“.

هاوکات جەختیشی لەوە کردەوە کە خەڵکی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستانیان وەک پارتێکی نیشتمانی و خاوەن پرەنسیپ خەڵات کردووە.

هەر لەو تویتەدا مەسروور بارزانی سوپاسی ”تیمی ماندوونەناسی پارتی“ لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان کرد، لەبەرامبەر ئەوەی ”ھەموو ھەوڵێکییان دا بۆ داھاتوویەکی باشتر“.


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.