دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به كوژرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقچی رایگه‌یاند: تا دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كان دڵنیا نابم.
تره‌مپ كه له ویلایه‌تی نێڤادای ئه‌مریكا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به كوژرانی خاشقچی.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه "ئایا ده‌گونجێت شازاده بن سه‌لمان پێشتر هه‌واڵی نه‌بووبێت له باره‌ی كوژرانی خاشقچی؟" تره‌مپ رایگه‌یاند: "ئه‌وه ده‌گونجێت".
تره‌مپ رایگه‌یاند كه تا دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كان دڵنیا نابم و، لێكۆڵینه‌وه‌ی سعوودیه‌ی به "هه‌نگاوێكی گه‌وره" له قه‌ڵه‌مدا و، باسی له‌وه كرد كه كه‌سی زۆر خراونه‌ته لێكۆڵینه‌وه‌كه‌وه.
گوتیشی: سعوودیه هاوپه‌یمانێكی زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیداوه جێگه‌ی قبووڵ كردن نییه.
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی سعوودیه به باوه‌ڕپێكراو ده‌زانیت؟ تره‌مپ رایگه‌یاند: "به‌ڵێ به باوه‌ڕپێكراوی ده‌زانم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.