هێمن ههورامی سهرۆكى لیستى 183 ى پارتى دیموكراتى كوردستان لهپهرلهمانى كوردستان لهههژماری خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك لهبارهى ڕاگهیاندنى ئهنجامی ههڵبژاردنی پهرلهمانى كوردستان و بهدهست هێنانى 45 كورسى پهرلهمان ڕایدهگهێنێت ، لە ناخی دڵمەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و تێکرای هەڤالانی پارتیمان دەکەم ، کە وەک یەک تیم، توانیمان ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بۆ پارتی و کوردستان بە دەستبهێنین. سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و بەشداری لایەنە سیاسیە بەڕێزەکان و بە دەستهێنانی ٤٥ کورسی لە لایەن پارتیەوە ، بۆ پیشکەوتنی زیاتری کوردستان و بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز دەبێت. بە ناوی خۆم و تێکڕای کاندیدە بەڕێزەکانی لیستی ١٨٣ ی پارتییەوە، سوپاس و دەستخۆشی و ماندوونەبوون ئاراستەی تێکڕای کادرو ئەندام و لایەنگرو جەماوەری پارتیمان دەکەم ، بۆ شەونخونی و هیمەتی دڵسۆزانەیان ، کە بەهۆی جوامێری و ورە بەرزی و وەفاداری ئەوان توانیمان ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بەدەستبهێنین.
ههروهها ڕاشیدهگهێنێت ، سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ ئەو دەنگدەرە بەڕێزانەی کە پارتی نین و لەم هەڵبژاردنەدا متمانەیان بە لیستی ١٨٣ و ئێمە دا.
دهقی پهیامهكهى هێمن ههورامی :
لە ناخی دڵمەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و تێکرای هەڤالانی پارتیمان دەکەم ، کە وەک یەک تیم، توانیمان ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بۆ پارتی و کوردستان بە دەستبهێنین. سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و بەشداری لایەنە سیاسیە بەڕێزەکان و بە دەستهێنانی ٤٥ کورسی لە لایەن پارتیەوە ، بۆ پیشکەوتنی زیاتری کوردستان و بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز دەبێت. بە ناوی خۆم و تێکڕای کاندیدە بەڕێزەکانی لیستی ١٨٣ ی پارتییەوە، سوپاس و دەستخۆشی و ماندوونەبوون ئاراستەی تێکڕای کادرو ئەندام و لایەنگرو جەماوەری پارتیمان دەکەم ، بۆ شەونخونی و هیمەتی دڵسۆزانەیان ، کە بەهۆی جوامێری و ورە بەرزی و وەفاداری ئەوان توانیمان ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بەدەستبهێنین. سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ ئەو دەنگدەرە بەڕێزانەی کە پارتی نین و لەم هەڵبژاردنەدا متمانەیان بە لیستی ١٨٣ و ئێمە دا.
ئەم سەرکەوتنە گەورەیە پێشکەشە بە گیانی ڕابەرو باوکی ڕۆحی گەلی کوردستان بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە زیندوو وتێکڕای شەهیدە سەربەرزەکانمان . سەرکەوتنی گەورەی پارتی و راگەیاندنی ئەنجامەکان ، هاوکات بوو لەگەل تێپەڕینی سالێک بەسەر داستانی پردێ و بەرەو یادی داستانی مەحمودیە و سحێلا ، بۆیە ئەم سەرکەوتنە پێشکەشە بە پێشمەرگە قارەمانەکانمان.
پارتی ، لە لایەن گەلی کوردستانەوە متمانەیەکی گەورەتر و بەرپرسیارێتییەکی گەورەتری پێدرا. بە مەغروریەوە مامەڵە ناکەین . خۆمان بە خزمەتکاری گەلی خۆمان دەزانین و تەنهاو تەنها لەبەردەم گەلی خۆمان خۆدەچەمێنین.
لە ئەمڕۆە، سەرەتای قۆناغێکی نوێی کارو خزمەت و پێشکەوتنی کوردستان دەستپێدەکات. ڕەوڕەوەی ئاوەدانی دەستپێدەکاتەوە، سەقامگیری بەردەوام دەبێت و بەهیمەتی کوردستانیانەی لایەنە بەڕێزەکانی دیکەش، دەست لە ناو دەست، بەرەو دەستپێکی قۆناغێکی سیاسی نوێ و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندییەکان دەچین. کوردستان بە هەموومانەوە جوانەو ، هیوادارین هەموومان پێکەوە ، بەرپرسیارانە شان بدەینە بەر گێڕانەوەی زیاتری متمانە بۆ دامەزراوەکان و بەهێزترکردنیان .
ئەرکی ئێمەی پارتییەکانە ، لە ئێستاوە، ئەم متمانە گەورەییەی جەماوەر کە ٤٥ کورسی بە پارتی بەخشی، بپارێزین و خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٢ ئامادە بکەین و بۆ ئەو کات کورسیەکانمان زیاتر بکەین. ئەوەش بەوە دەکرێت، بەرنامەو سیاسەت و کارەکانمان وەک هەمیشە بۆ بەرژەوەندی باڵای کوردستان و خزمەتی زیاتری گەلی کوردستان وچارەسەری کێشە بنەڕەتییەکان بێت.
بژی کوردستان ، نەمری بۆ شەهیدەکانمان ، سەربەرز بێت گەلی کوردستان
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.