Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:51

به‌ڤیدیۆ.. به‌هۆی سه‌رپێچی بارهه‌ڵگرێک خاوه‌ن تاکسییه‌ک زیانی به‌رده‌که‌وێ

رووداوه‌كه‌ له‌ رێگای كامیرای چاودێری تۆمار كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی سه‌رپێچی خاوه‌ن بارهه‌ڵگرێك، خاوه‌ن تاكسییه‌ك كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌به‌رده‌گا راگرتووه‌، زیانی به‌رده‌كه‌وێ، رووداوه‌كه‌ش له‌ رێگای كامیرای چاودێری كۆڵانه‌كه‌وه‌ تۆمار كراوه‌.

فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ نووسیویه‌تی: كاتێك شوفێران بچوكترین ورده‌كاریش له‌شوفێریدا پشتگوێ ده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كه‌ كاره‌ساتیكی لێبكه‌وێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شپرسێت:  بیننه‌ به‌رچاوتان ئه‌م به‌ركه‌وتنی ده‌رگایه‌ به‌پیاده‌یه‌ك بكه‌وتایه‌، ئه‌گه‌ر هه‌بوو چێ لێ بهاتبایه‌؟.

 

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.