بوتڵێك شه‌رابی فه‌ره‌نسی كه مێژووی دروستكردنی بۆ ساڵی 1945 ده‌گه‌ڕێته‌وه به بڕی 424 هه‌زار پاوه‌ند (556 هه‌زار 360 دۆلار) فرۆشرا و بووه گرانترین شه‌راب كه تاكو ئێستا فرۆشرابێت.
شه‌رابه‌كه له‌جۆری رۆمان كۆنتییه كه له باخچه ترێكانی هه‌رێمی بورگوندی له وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌رهه‌مهاتووه و دوێنی یه‌كشه‌ممه له شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا له مه‌زادێكی ئاشكرادا فرۆشرا.
دوای فرۆشتنی ئه‌و بتڵه شه‌رابه به چه‌ند خوله‌كێك، بتڵێك شه‌رابی دیكه‌ی رۆمان كۆنتی به بڕی 377 هه‌زار پاوه‌ند فرۆشرا.
هۆكاری گرانی ئه‌و بتڵه شه‌رابه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نها چوار دۆنم زه‌وی له هه‌رێمی كۆتێ دو نوی له فه‌ره‌نسا كه باشترین به‌رهه‌می ترێی هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی شه‌راب ته‌رخانكراوه و ساڵانه ته‌نها 6 هه‌زار بتڵ شه‌راب به‌رهه‌مده‌هێنن.
ئه‌و شه‌رابه‌ی به 424 هه‌زار پاوه‌ند فرۆشرا، دواین بوتڵی شه‌رابی ساڵی 1945 تا ساڵی 1952 بوو كه له‌و هه‌رێمه به‌رهه‌مهێندرابێت.
سورچاوه/ رێگا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.