Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:45

35 چه‌کداری داعش له‌ بۆردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکادا کوژران

7 چه‌كداری دیكه‌ش به‌هۆی هێرشی زه‌مینی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه‌ كوژراون
35 چه‌كداری داعش له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكادا كوژران
کوردستان TV
100%

له‌ هێرشێكدا كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 20ـی ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌كانی داعش له‌ دێره‌زوور، 35 چه‌كداری سه‌ر به‌م گروپه‌ كوژران.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریاش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ 28 چه‌كداری داعش له‌ هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكادا كوژراون و 7 چه‌كداری دیكه‌ش به‌هۆی هێرشی زه‌مینی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه‌ كوژراون.

هاوكاتیش ئاژانسی هه‌واڵی سانای سه‌ر به‌ حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ر به‌ هۆی بۆردومانی ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییانه‌ی ئه‌مریكا 62 هاوڵاتیی سڤیل له‌ ناچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دێره‌زوور كوژراون و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

جیا له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و كاته‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له‌ سووریان، 88 هه‌زار تیرۆریست له‌م وڵاته‌دا كوژراون.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.