سێرگی شیوگۆ وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند كە لە ماوەی 3 ساڵی رابردوو نزیكەی 88 هەزار چەكداری هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان كوشتووە دوای ئەوەی مۆسكۆ پشتگیری هێزەكانی رژێمی سوریای كرد .
لە میانەی ئەو مونتەدایەی كە لە سەنگافورە بەرێوە چوو شویگۆ روونیكردەوە كە بەدرێژایی ئەو ئۆپراسیۆنە توانراوە زیاتر لە 87500 چەكدار لە ناو ببەن و 1411 شارۆچكە و زیاتر لە 95%ی خاكی سوریا ئازاد بكەن ، هەرچەند هێزەكانی هاوپەیمانان كە واشنتن سەرۆكایەتی دەكات دەڵێن كە 40%ی خاكی سوریا لە ژێر كۆنترۆڵی هاوپەیمانانی واشنتنە .
شویگۆ ئەوەشی راگەیاند كە هێزە ئاسمانیەكانی روسیا زیاتر لە 40 هەزار جار بە ئەرك هەڵساوەو نزیكەی 120 هەزار ئامانجی ژێرخانی تیرۆریستانی پێكاوە
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.