له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسی به‌ده‌ستهێنا.
دواى تێپه‌ڕبوونى 20 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنى 85% به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها دواى وورد بینى ئه‌مشه‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامى كۆتایى 100% راگه‌یه‌ندرا، پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د سەرۆکی کۆمیسیۆن رایگەیاند، دەنگەکانی 96 بنکەی دەنگدان کە دەکاتە 119 هەزار دەنگ پووچەڵکرانەوە، بەجۆرێک لە دهۆک 11 بنکە، لە سلێمانی 27 بنکە و هەولێر 59 بنکە پووچەڵکراونەتەوە، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
پارتی دیموکراتی کوردستان: 686،070 دەنگ 45 کورسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان: 319،912 دەنگ 21 کورسی
بزووتنەوەی گــۆڕان: 186،903 دەنگ 12 کورسی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 127،115 دەنگ 8 کورسی
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان: 109،494 دەنگ 7 کورسی
هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح: 79،434 دەنگ 5 کورسی
هاوپەیمانی سەردەم: 15،581 دەنگ 1 کورسی
لیستی ئازادی: 8،063 دەنگ 1 کورسی
(11 کورسی پێکهاتەکان)
- ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی: 3 کورسی
- گەشەپێدانی تورکمانی: 2 كورسى
- چاکسازی تورکمانی: 1 كورسى
- لیستی میللەت: 1 كورسى
- بەرەی تورکمانی: 1 کورسی
- لیستی رافیدەین: 1 کورسی
- ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری، 1 کورسی
- قەوارەی تاکی ئەرمەن: 1 کورسی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.