رۆژی دووشه‌ممه دیدارێكی بازرگانی له نێوان بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت .
دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند ، رۆژی دووشه‌ممه له شاری هه‌ولێر به هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیدارێكی بازرگانی له نێوان بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و بازرگانانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ساز ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها گوتیشی به‌مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی بواری بازرگانی و پیشه‌سازی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له ئێستا هاتنی كۆمپانیاكان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردۆته‌وه و كۆمپانیاكانی بیانی ده‌یانه‌وێت بێن له هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرۆژه‌كان بكه‌ن و كاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.