سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دواى راگه‌یاندنى گیانله‌ده‌ستدانى رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچى نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و داواى كرد لێپرسینه‌وه له‌وانه بكرێت كه تێوه‌گلاون له دۆسیه‌كه‌دا.
لەدوای ئەوەی سعودیە کوژرانی خاشقچی لەناو کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستەنبوڵ راگەیاند ئەنتۆنیۆ گۆتۆرێس سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند دەبێ هەوڵ بدرێت لێپرسینەوە لەوانە بکرێت کە لەم تاوانەدا بەشدارن.
گوتیسی کە ئەوان وەک نەتەوە یەکگرتووەکان لەو تاوانە توڕە و ناڕازیین.
شایەنی باسە بەیانی ئەمڕۆ داواکاری گشتی سعودیە ئەوەی راگەیاند کە ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لەناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ لە ئەنجامی کێشە و دەمەبۆڵە لەگەڵ کارمەندانی کونسوڵخانە گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.