به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/10/2018 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقیان كرد و سه‌رۆك ماكرۆن جه‌ختى له پێویستیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراقیدا كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى بایه‌خدان و پشتگیریى هه‌میشه‌ى فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقدا به‌شدار ده‌بێت. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها هیوایان خواست كه په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام بن.
به‌ڕێز که دوای ڕووداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری پارساڵ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕا له ئارامکرنه‌وه‌ی دۆخه‌که و ده‌سپێکردنی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و شکاندنی ئابڵۆقه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.