Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 08:15

کاتژمێر 12ی ئەمشەو وادەى تۆمارکردنى سکاڵا کۆتایى دێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كاتەوە
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كاتەوە، ماوه‌ی تۆماركردن و پێشكه‌شكردنی سكاڵا له‌ كاتژمێر (12)ی ئەمشەو ڕێككه‌وتی (20/10/2018) کۆتایى دێت، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە دەرچووان دەکەین پەلە بکەن لە تۆمارکردنى سکاڵاکانیان چونکە ماوەکە چیتر درێژ ناکرێتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راشیدەگەیەنێت تاکو ئێستا نزیکەى (4500) دەرچوو کە کێشەى وەرگرتنیان هەیە سکاڵایان تۆمارکردووە، بۆیە داوا لەسەرجەم دەرچووان دەکەین ئەوانەى کێشەى وەرگرتنیان هەیە پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى سکاڵاكانیان، ئەویش بە بەکارهێنانى بەهەمان پاسوۆرد و یوزەرنەیم لەڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بچنە ناو سیستمى وەرگرتن و فۆڕمى سکاڵاکانیان تۆماربکەن.

جێگەى ئاماژەیە بۆ کارئاسانیکردنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی بەتایبەت ئەوانەى کێشەى وەرگرتنیان هەیە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەفتەى رابردوو بڕیاریدا دەرچوان بە شێوازى ئەلیکترۆنى و ئۆنلاین فۆرمى سکاڵا پێشکەش بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.