بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق دەڵێ، ئەگەر شەڕی پردێ و سحیلا نەبووایە ئێستا کوردستان لە دەست دوژمنان‌دا بوو.
ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ، ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، لە پردێ هێزەکانی پێشمەرگە توانییان پلانی دوژمنان بۆ داگیرکردنی کوردستان پوچەڵ بکەن و هێزی پۆڵاینی پێشمەرگە توانی ئەبرامزی دوژمن لە نێو ببات .
بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: شەڕی پردێ و سحێلا لە ڕۆژێکی مێژوویی‌دا بوو کە نەیهێشت کەرامەتی گەلەمان بشکێت و کوردستان‌مان بکەوێتە دەست هێزەکانی حەشدی شەعبی.
بابەکر زێباری کە بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلەیە، دەشڵی: لە شەڕی پردێدا هاوکێشە سیاسی و سەربازییەکان گۆڕدرا، چونکە ئەو شەڕە بە هاوکاریی چەند وڵاتیكش دەکرا، بەڵام خۆراگریی پێشمەرگە نەیهێشت هەولێر و لە شەڕی سحێلاش لە ڕووی سەربازییەوە بکەویتە دەست دوژمنان.
زێباری ئاماژەیشی دا: پارتی و بارزانی توانییان شکست بەو هەموو پیلانانە بێنن کە دەیانوێست خاکی کوردستان بکەوێتە ژێر دەستی دوژمنان.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ له 20ـی 10ـی 2017ـدا گه‌لی كوردستان له داستانێكی مه‌زنی پڕ له قاره‌مانیدا به‌ره‌نگاری هێرش و پیلانی ناحه‌زانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بووه‌وه، ئه‌و پیلانه له خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی پێكردبوو كه پشتی پێشمه‌رگه‌یان به‌ردا و كه‌ركووكی دڵی كوردستانیان به نرخێكی هه‌رزان فرۆشت. ئه‌و خیانه‌ته وایكرد نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌رێمی كوردستان به پاروویه‌كی ئاسان بزانن و ویستیان داگیری بكه‌ن. بۆیه ڕوویان كرده هه‌ولێری پایته‌خت، به‌ڵام له به‌رگرییه پڕ له قاره‌مانیه‌كه‌ی پردێدا پێشمه‌رگه په‌لاماره‌كه‌ی نه‌یار و داگیركارانی تێك‌شكاند و مه‌به‌ستی گڵاوی ئه‌وانی له‌گۆڕنا. به هه‌مان شێوه‌ش له سحێلای به‌رخودان و مه‌ردایه‌تی و له مه‌خموور و به‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله، پێشمه‌رگه پشت به خودا و خۆڕاگر و نیشتمانپه‌روه‌رانی گه‌ل، پیلانی نه‌یارانی بۆ له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان تێك‌شكاند و كوردستان به سه‌ربه‌رزی مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.