Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 14:49

ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپایی کۆمپانیاکانیان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان ده‌که‌ن

لە ڕووی ئەمنییەوە جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ ناوچەکانی ناوەڕاست
کوردستان TV
#7
100%


بڕیارە ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپایی و جیھانی کۆمپانیاکانیان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکەن و بەرپرسێکی بازرگانیی ھەرێمی کوردستانیش پێی وایە بە ھاتنی کۆمپانیا بیانییەکان ھەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی و گەشەکردنی ئابوورییەوە.

گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: لەگەڵ باشبوونی ڕەوشی ئەمنی لە عێراق و نەمانی مەترسی لەسەر ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆمپانیای بیانی سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و ئامادەییان پێشان داوە لە ھەردوو کەرتی وەبەرھێنان و بازرگانیی ھەرێمی کوردستاندا کار بکەن، بەتایبەتی ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپایی لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەوەیان پێ ڕاگەیاندین کار بۆ ھێنانی کۆمپانیای بازرگانیی وڵاتەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن.

ھەرێمی کوردستان لە ڕووی ئەمنییەوە جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ھەیە و ساڵانی ڕابردوو چەندین گەورە کۆمپانیای بیانی بۆ وەبەرھێنان و بازرگانی ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.

گەیلان حاجی سەعید، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ھەریەک لە وڵاتی ھەنگاریا و پۆڵونیا و چەندین وڵاتی دیکەی ئەورووپایی و جیھانی لە ماوەکانی داھاتوودا کۆمپانیاکانیان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکەن تا بتوانن ڕۆڵیان ھەبێت لە ئاوەدانکردنەوە و بەرەوپێشبردنی کەرتی بازرگانی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و باشترکردنی ئابووریی ھەرێمی کوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.