Erbil 5°C یەکشەممە 02 شوبات 23:03

یه‌کێتى تۆپى پێی کوردستان ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%


له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە 2018/10/16 یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خولێکی تایبەتی بۆ پزیشکی یانەکانی خولی نایاب و پلەیەک و فوتساڵی کچانی کوردستان کردەوە، کە بۆ یەکەمجار بوو لە کوردستان خولی لەم جۆرە ساز دەکرێت، کەسێک بە ناوی (سەلام مەعرووف)، کە هەمیشە خۆی وەک سەرۆکی لێژنەی فوتساڵی سڵێمانی دەناسێنێت، بێ ئەوەی رێگەی پێ درابێت و داوەت کرابێت دێتە نێو هۆڵی خولەکە، کە دوور و نزیک مافی ئەوەی نییە لەم خولە بەشداربێت، لە کاتی برێک (پشوو) ـی خولەکەدا، کە بەشداربووان خەریکی پشووی خۆیان بوون سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ناوبراو دەڵێت تۆ پزیشکی یانە نیت و ناتوانی لەم خولە بەشداربیت و بڕوانامەی خولەکە وەربگریت.

دوای ئەمە ناوبراو لە دیواری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێک دەکات و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە عودەی سەددام حوسێن ناوزەند دەکات، کە دوورە لە هەموو خورەوشتێکی وەرزشی، گوایە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە نێو هۆڵ و بە بەرچاوی خەڵک لە هۆڵەکە دەری کردووە! لێرە رایدەگەینین ئەم قسانە سەرلەبەری راست نین و تەنیا بۆ راکێشانی سۆزی خەڵکە.

سەلام مەعرووف لە پۆستەکەی ئاماژە بەوەیش دەکات، کە ئەم پێش خولەکە قسەی لەگەڵ سیروان نجمەددین ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کردووە و ئەو رێگەی داوە بەشداربێت، بەڵام ئەمەشیان دوورە لە ڕاستی و بەرێز سیروان نجمەددین تایبەت بۆ پەیجی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گوتی: "دوو رۆژ پێش خولەکە سەلام مەعرووف پەیوەندی پێوە کردووم، کە دەیەوێت بەشداربێت، بەڵام من پێمگوت تۆ ناتوانی و ئەو مافەت نییە، چونکە کاری تۆ نییە و پزیشکی هیچ یانەیەک نیت، تا پێشمگوت ئەگەر بێت و دانیشی دوور نییە رێگەت نەدەن، چونکە دەمانەوێت پزیشکەکان زیاتر سوود ببینن، ئینجا خۆی گۆتی من هەردێم و دوو کچ لەگەڵ خۆم دەینم، کە پزیشکی یانەکانن."

یه‌كێتیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت  هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، سەلام مەعرووف پارساڵ لە خولەکانی (راهێنەری، سەرپەرشتیاری، ناوبژیوانی) بەشدار بووە، ئێمە وەک یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، هێشتا نازانین بەرێزیان چ کارەن! لە دنیادا نەبووە لە یەک کاتدا سەرۆک لێژنە و ناوبژیوان و راهێنەر و پزیشک و سەرپەرشتیار بیت!

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.