Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 03:21

بەهۆی تەزووی کارەباوە مامۆستایەک گیانی لەدەستدا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

ڕائیدی مافپەروەر عه‌لی جەماڵ قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەکاتی کارکردندا مامۆستایەک بەناوی ( ئەیاد نوزاد عبدالقادر ) لەدایکبووی 1983 کارەبا دەیگرێت پاش گەیاندنی بەفریاکەوتنی شەهیدهەژار گیانی لەدەستدا.

بەوتەی کەسوکاری ئەومامۆستایە سەرپەرشتی خانووی هاوڵاتیەکی کردوە لەکاتێکدا سەرقاڵی کۆنکرێت کردنی خانووەکەبوون لەکاتی خاڵی کردنی چیمەنتۆ بە پەمپی هەوایی بۆ سەرخانوو بۆڕی پەمپەکە بەرکارەبا کەوتوە بەوهۆیەوە ناوبراو تەزوی کارەبا لێیداوە و گیانی لەدەستداوە .

راشیده‌گه‌ێنێت: لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو تەرمی ناوبراو بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی پەمپەکە و خاوەنی سایلۆی چیمەنتۆکە بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 411 بەندکراون.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.