ئه‌مرۆ شه‌ممه (٢٠/١٠/٢٠١٨)، کاتژمێر (١١) پێش نیوەڕۆ پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ هه‌ریه‌ك له عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و هۆگر عزیز محه‌مد بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن به‌ڕێوه‌چوو
له‌كۆنگره‌كه‌دا (١٤) تاوانی جۆراو جۆر کە (٢٧) تاوانبار هەڵسابوون بە ئەنجامدانی تاوانەکان ڕاگه‌یاندران به‌م شێوه‌یه :
١-کوشتن
تاوانبار (ا. م. هـ)، ته‌مه‌ن (٢٣) ساڵ، پیشه کاسب
له‌ڕێکه‌وتی (٢٩/٨/٢٠١٨) هه‌ڵسابوو به کوشتنی دایکی خۆی به ناوی (سمیرە حسام ا‌لدین بها‌والدین) له گه‌ڕه‌کی کارێزان
تاوانبار به‌نده به‌پێی ماده (٤٠٥) له (ی.س)
٢-کوشتن
تاوانبار (غ. ح. ع)، ته‌مه‌ن (٤٨) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار (ف. غ. ح)، ته‌مه‌ن (١٩) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانباران هه‌ڵسابوون به کوشتنی که‌سێک به ناوی (فارس محمد صادق) که به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی کۆمسیۆن بوو
تاوانباران به‌نده به‌پێی ماده (٤٠٦) له (ی.س)
٣-کوشتن
تاوانبار (ی. ا. ح)، ته‌مه‌ن (٣٥) ساڵ، بێ کار
تاوانبار (ب. ی. م)، ته‌مه‌ن (٣١) ساڵ، کاسب
له ڕێکه‌وتی (١٢/٩/٢٠١٨) هه‌ڵسابوون به کوشتنی که‌سێک به ناوی (سالار صدیق) به هه‌ڵه که که‌سێکی تر به ناوی دکتۆر (سه‌روه‌ر قوربانی) کێشه‌ی خێزانی هه‌بوە وه کێشه‌که له نێوان دکتۆره‌که‌و بنه‌ماڵه‌ی خێزانی دکتۆره‌که هه‌بووە، به هیچ شێوه‌یه‌ک کێشه‌که په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشخانه‌ی سویدی تایبه‌ت نه‌بووە
تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماده (٤٠٦) له (ی.س)
٤-کوشتن
تاوانبار (هـ. ج. م)، ته‌مه‌ن (٢٩) ساڵ، پیشه فه‌رمانبه‌ر
تاوانبار (ب. ک. ح)، ته‌مه‌ن (٣٦) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار (س. س. ح)، ته‌مه‌ن (٣٦) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار (م. س. ح)، ته‌مه‌ن (٣٨) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانباران هه‌ڵسابوون به کوشتنی که‌سێک به ناوی (ڕێژنه کریم حمدامین) له کۆمه‌ڵگه‌ی بنصڵاوه له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له مانگی (٨) ی ساڵی (٢٠١٧) دواتر له ڕێکه‌وتی (١٢/١٠/٢٠١٨) توانرا تاوانباری سه‌رەکی له‌گه‌ڵ هاوکارەکانی دەستگیر بکرێن و ته‌رمی ئافره‌ته‌که‌ش که له گۆڕستان نێژرابوو بدۆزرێته‌وە
تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماده (٤٠٦) له (ی.س)
٥-کوشتن
تاوانبار (ح. ت. ع)، ته‌مه‌ن (٣٤) ساڵ، پیشه کاسب
له ڕێکه‌وتی (١/٩/٢٠١٨) هه‌ڵسابوو به کوشتنی که‌سێک به ناوی (محمد عبدالخالق) له فلکه‌ی زراعه له‌سه‌ر کێشه‌ی خێزانی کوژراوەو بەو هۆیەوە کەسێک دەستگیر کراوەو لێکۆڵینەوەش لەم بابەتە بەردەوامە
تاوانبار به‌ندە به‌پێی ماده (٤٠٦) له (ی.س)
٦-کوشتن
تاوانبار (چ. ل. ا)، ته‌مه‌ن (١٧) ساڵ، پیشه قوتابی
له ڕێکه‌وتی (١٢/١٠/٢٠١٨) به ئۆتۆمبێل له ئافره‌تێک ده‌دات به ناوی (فاگمه قحگان) له شه‌قامی ١٠٠ م نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکرا
تاوانبار به‌ندە به‌پێی ماده (٢٤) له یاسای هاتووچۆ
٧-کوشتن
تاوانبار (ز. پ. م)، ته‌مه‌ن (٢٧) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار (هـ. ا. و)، ته‌مه‌ن (٢٩) ساڵ، پیشه کاسب
له ڕێکه‌وتی (١١/١٠/٢٠١٨) که‌سێک به ناوی (کارزان فرید احمد) له هه‌ڕشه‌م ٢ ده‌کوژرێت، دواتر ته‌رمه‌که‌ی ده‌گوازرنه‌وه نزیک نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژئاوا‌و جێی دێڵن دواتر توانرا دوو کەس بکرێت که په‌یوه‌ندیان هه‌بووە به‌م تاوانه وە تاوانباری سەرەکی ناو ناونیشانی زانراوە پەراوەکەش لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە
تاوانبار به‌نده به‌پێی ماده (٤٠٥) له (ی.س)
٨-دزی
تاوانبار (ا. ج. م)، ته‌مه‌ن (٣٣) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار (م. ی. ر)، ته‌مه‌ن (٢٤) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار هه‌ڵسابوون به دزینی (٧) کیلۆ زێڕو بڕی (٤٠،٠٠٠ $) چل هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی له شه‌ش تاوانی دزی جیادا له شاری هه‌ولێر
تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماده (٤٤٣) له (ی.س)
٩-دزی
تاوانبار (گ. ع. گ)، ته‌مه‌ن (٣٧) ساڵ، پیشه کاسب
له‌ڕێکه‌وتی (١٩/٨/٢٠١٨) هه‌ڵسابوو به دزینی (١٠٥) مسقاڵ زێر له بازاری قه‌یسه‌ری له نێو جانتای ئافره‌تێک
تاوانبار به‌نده به‌پێی ماده (٤٤٦) له (ی.س)
١٠-دزی
تاوانبار (ع. چ. ج)، ته‌مه‌ن (٣٦) ساڵ، پیشه کاسب
له‌ڕێکه‌وتی (٤/٩/٢٠١٨) هه‌ڵسابوو به دزینی (١٥،٠٠٠ $)پانزه هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی و (٢،٥٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی له بازاری ئاڵۆگۆڕکردنی دراو
تاوانبار به‌نده به‌پێی ماده (٤٤٤) له (ی.س)
١١-دزی
تاوانبار (ز. س. ح)، ته‌مه‌ن (١٩) ساڵ، پیشه کاسب
له‌ڕێکه‌وتی (١٥/٦/٢٠١٨) هه‌ڵسابوو به دزینی بارهه‌ڵگرێک له جۆری ڤالڤۆ له هه‌ولێر و دواتر گواستنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌که بۆ ڕانیه
تاوانبار به‌نده به‌پێی ماده (٤٤٣) له (ی.س)
١٢-دزی
تاوانبار (ق. ا. ق)، ته‌مه‌ن (٤٧) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار (ن. ق. ا)، ته‌مه‌ن (٢٣) ساڵ، پیشه کاسب
له‌ڕێکه‌وتی (١٦/١٠/٢٠١٨) هه‌ڵسابوون به دزینی ئۆتۆمبێلێکی ته‌کسی له جۆری (تۆیۆتا کۆرۆلا) له شاری ئاینده
تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماده (٤٤٦) له (ی.س)
١٣-دزی
تاوانبار (م. ص. ع)، ته‌مه‌ن (٢٨) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار (ا. م. م)، ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار( ا. ص. ص)، ته‌مه‌ن (١٨) ساڵ، پیشه کاسب
له‌ڕێکه‌وتی (١/٦/٢٠١٨) هه‌ڵسابوون به دزینی ئۆتۆمبێلێک له جۆری ئۆپترا له کۆمه‌ڵگه‌ی شاوێس
تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماده (٤٤٣) له (ی.س)
١٤-دزی
تاوانبار (س. ع. ا)، ته‌مه‌ن (٢٧) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار (گ. ع. م)، ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار (ا. ا. س)، ته‌مه‌ن (١٩) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار (د. م. ح)، ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ، پیشه کاسب
له‌ڕێکه‌وتی (١/١٠/٢٠١٨) هه‌ڵسابوون به بڕینی (٤) دوکان و دزیکردن له چه‌ند ماڵێک له شارۆچکه‌ی که‌سنه‌زان
تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماده (٤٤٣) له (ی.س)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.