ساڵی 1922-1300، له ماڵی تۆفیقی ئهوڕهحماندا كۆرپه‌یه‌كی جوان چاوی به‌م دنیا هه‌ڵهێنا و ناو نرا تاهیر.
تاهیر ته‌مه‌نی ۷ ساڵان ده‌بێ كه باوكی دهیـباته سوخته‌خانه و هه‌ر له‌وێشه‌وه فێری ئهلف بێی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌بێت.
ته‌مه‌نی 14ساڵان بوو كه وه‌ك كه‌سێكی دنگخۆش، گۆرانی چڕینی ده‌ست پێكرد و به ناوی تاهیر تۆفێق، ناوی ده‌ركرد و دواتر له لای دانیشتوانی كۆیه به‌خاڵه تاهیر ناسرا.
تاهیر تۆفێق خزمه‌تێكی زۆری به گۆرانی و موزیكی كوردی كردووه و زۆرێك له‌و مقام و به‌ستانه‌ی كه له سوخته‌خانه و خانه‌قاكاندا قه‌تیس مابوونه‌وه هێنایه ناو موزیكی كوردییه‌وه و له فه‌وتان ڕزگاری كردن.
به هۆی ئه‌و ده‌نگ خۆشی شاره‌زایه‌ی كه له مه‌قام و به‌سته چڕیندا هه‌یبوو زۆر زوو جێگه‌ی خۆی له ناو دڵی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا كرده‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1945-1324ده‌چێته ئیسگه‌ی ڕادیۆ به‌غا و مه‌قامی ” ئه‌ی لهگورێ له سووره گوڕێ” و به‌سته‌ی ” كراس زه‌ردێ”ی تۆمار كرد و بڵاو بوویه‌وه.
تاهیر تۆفێق وه‌ك هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ژار و ده‌ربه‌ده‌ری، گرانی چه‌رمه‌سه‌ری، ساردی و سوێر ژیان بێ به‌ش نه‌بووه!
له گرانیه‌كی ساڵی 1942-1321دا كه هه‌موو دنیای گرتبووه‌وه، تاهیرتۆفێقیش به ناچاری ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێ و به‌شێك له ئه‌ركی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
هه‌رچه‌ند ئه‌و هۆكارانه كاریگه‌رییان له سه‌ر ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده داناوه به‌ڵام نه‌یانتوانی ببنه له‌مپه‌ر له به‌رده‌میدا و زۆرێك به‌سته و مه‌قام به هونه‌ری موزیكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێشكه‌ش كردووه.
به ناوبانگترین مه‌قامی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ” شیرن به‌هاره”یه كه هۆنراوه‌ی م. ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده و به یه‌كێك له بهچێشترین مه‌قامه كوردییه‌كان داده‌نرێت.
م. تاهیر تۆفێق له هۆنراوه‌ی شاعیرانێی وه‌ك نالی، مه‌حوی، بێخود و سافی هێرانی و …هتد.
له مقامهكانیدا كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ڕه‌نگ و چێژێكی تایبه‌تی به‌م هۆنراوانه به‌خشیوه.
به داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه له ڕێكه‌وتی 20/10/1987 (28/7/1367)دا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و بۆ هه‌تاهه‌تایه ناوی به نه‌مریی له ئاسمانی هونه‌ر و مۆسیقای كوردیدا به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.