جۆن ساوه‌رز سه‌رۆكی پێشووی ئاسایشی ده‌ره‌كیی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: هه‌موو ئاماژه‌كان واپیشان ده‌ده‌ن كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه له پشت مه‌رگی جه‌مال خاشقچییه.
ساوه‌رز له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " بی بی سی " وتیی: هه‌موو ئاماژه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به فه‌رمانی بن سه‌لمان كه‌سانی نزیكی ئه‌و جه‌مال خاشقچییان رفاندووه و كوشتوویانه.
سه‌رۆكی پێشووی ئاسایشی ده‌ره‌كیی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌ش كرد: به‌ڕای من بن سه‌لمان نه‌یده‌توانیی ئه‌مكاره بكات ئه‌گه‌ر پشتی به‌وه گه‌رم نه‌بوایه ئه‌مریكا رێگه‌ی پێده‌دات هه‌رچییه‌ك پێیخۆشه بیكات.
ساوه‌رز سه‌باره‌ت به به‌رگرییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیاش له دۆسییه‌ی خاشقچیدا نه‌یشارده‌وه كه رێزی هه‌یه بۆ ئه‌وان و به ده‌زگای پڕۆفیشناڵیان ده‌زانێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وان سه‌باره‌ت به بێتاوانییان له دۆسییه‌كه‌دا به راست و درووست هه‌ژمار ده‌كات.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی پێشووی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به زانیارییه ورده‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا وتی: به‌و سه‌رچاوه و زانیارییه وردانه‌ی ئه‌وان هه‌یانه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێ ڤیدیۆی تۆمارێكی كامیرایان له‌به‌رده‌ست بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌هۆی ئه‌و ناكۆییانهی له نێوان سعوودیه و توركیا هه‌بووه، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ده‌زگای ئه‌منیی توركیا ئامێری بیستنی نهێنیی له ژووره‌كانی قۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه دانابێت، یان ئه‌وه‌ی كه ئامێرێكی پێشكه‌وتووی ئه‌لیكترۆنیی ده‌نگی بكوژه‌كانی تۆمار كردووه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.