هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیان دووكه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌ڵسابوون به ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر منداڵێك له باشووری به‌غدای پایته‌خت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌مباره‌یه‌وه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: هێزێكی پۆلیسی فریاكه‌وتن توانیویانه ئه‌م دوو كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن كه له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه له باشووری به‌غدای پایته‌خت هه‌ڵسابوون به ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر منداڵێك.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه پشتی به زانیاری هه‌واڵگری وورد به‌ستووه و ده‌ستگیركراوه‌كانیش ره‌وانه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیس بۆ لێكۆڵینه‌وه كراون.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.