Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 19:45

ئاراس حه‌سۆ میرخان بۆ سه‌عدی پیره‌ : پارتى زامداری پله‌ و پۆست نیه‌ زامداری ئه‌و خیانه‌ته‌یه‌ که‌ له‌ 16ى ئۆکتۆبه‌ر ئه‌نجامتاندا

پارتی خۆی به‌ پارێزه‌ری ئه‌م گه‌له‌ ده‌زانێت
کوردستان TV
100%


ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركرایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك وه‌ڵامی سه‌عدی پیره‌ وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو له‌یه‌كێك له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن رایگه‌یاندبوو شه‌ری پارتى بۆ پله‌ و پۆسته‌ و ئه‌وان ئێستا زامدارن ده‌بێ یارمه‌تیان بده‌ین 


ئاراسۆ حه‌سۆ میرخان وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ وته‌كانى سه‌عدی پیره‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ، زۆر له‌ مێژه‌یه‌‌ ئێمه‌ زامدارین هه‌م پارتی هه‌م گه‌لی كوردستان به‌ڵام دڵنیابه‌ ئێمه‌ زامداری پله‌ و پۆست نین به‌ڵكو زامداری خیانه‌تین.
له‌ ٦٦ ه‌وه‌ تا ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌وه‌ی له‌ ئێوه‌مان دییوه‌ خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی بووه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ناكه‌ین ئێوه‌ برینه‌كان سارێژكه‌ن، هه‌رخۆی ئێوه‌ هاتوون تا ئه‌م گه‌له‌ برینداركه‌ن به‌ڵام دڵنییابن گه‌لی كوردستان رێگه‌ی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه‌، سه‌ربه‌خۆخواز و رفراندۆم چییه‌كان زامدار ده‌كرێن، ده‌كوژرێن به‌ڵام قه‌ت له‌ ناو ناچن. سه‌رده‌كه‌وین وه‌كو هه‌موو جار. هه‌ربۆیه‌ش خۆمان كردۆته‌ (محامی) هه‌موو كه‌س چونكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی كوردستان هه‌موویان ئێمه‌یان هه‌ڵبژارد.
 ڕاشیده‌گه‌ێنێت  پارتی تا ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی له‌گه‌ڵ بێت خۆی به‌ (محامی) ئه‌م گه‌له‌ ده‌زانێت

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.