Erbil 13°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 12:32

پێشمه‌رگه‌ به‌خۆ نه‌چه‌ماندن تانکه‌ ئه‌برامزه‌که‌ی پردێی تێکشاندو پاشەکشێی بە نەیاران کرد

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 20/10/2017
کوردستان TV
#7
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (145 وشە)
100%

ساڵێك به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌خۆ نه‌چه‌ماندن توانیان گه‌وره‌ترین هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌ پردی تێك بشكێنن و پاشه‌كشه‌ به‌و هێزه‌ بكه‌ن.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 20/10/2017،  هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشێكی فراوانیان كرده‌ سه‌ر شارۆچكه‌ی پردێ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- كه‌ركووك، به‌ڵام  له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌ كراو توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق تێك بشكێنن.

له‌و به‌رگرییه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، كه‌ به‌داستانی پردێ ناوبانگی ده‌ركرد، پێشمه‌رگه‌ توانی تانكێكی ئه‌برامزی ئه‌مریكی تێك بشكێنێ كه‌ به‌ده‌ست هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد هێزه‌كانی حه‌شدی هێرشه‌كه‌یان بوه‌ستێنن و به‌ره‌و دواوه‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن.

هه‌رله‌و به‌رگرییه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ ده‌یان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و ژماریه‌كی زۆریش برینداربوون.

له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌هاوكاری و چاوساغی گرووپێكی نێو یه‌كێتی هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و داگیریان كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.