فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له راگه‌ێندراوێكیدا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و خیانه‌ته وایكرد نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌رێمی كوردستان به پاروویه‌كی ئاسان بزانن و ویستیان داگیری بكه‌ن. بۆیه ڕوویان كرده هه‌ولێری پایته‌خت، به‌ڵام له به‌رگرییه پڕ له قاره‌مانیه‌كه‌ی پردێدا پێشمه‌رگه په‌لاماره‌كه‌ی نه‌یار و داگیركارانی تێك‌شكاند و مه‌به‌ستی گڵاوی ئه‌وانی له‌گۆڕنا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یێندراوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه..
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و ئازادیخوازی كوردستان
خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی نه‌ته‌وه و نیشتمان
له ڕۆژێكی وه‌ك ئیمڕۆ له ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠١٧ـدا گه‌لی كوردستان له داستانێكی مه‌زنی پڕ له قاره‌مانیدا به‌ره‌نگاری هێرش و پیلانی ناحه‌زانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بووه‌وه. ئه‌و پیلانه له خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی پێكردبوو كه پشتی پێشمه‌رگه‌یان به‌ردا و كه‌ركووكی دڵی كوردستانیان به نرخێكی هه‌رزان فرۆشت. ئه‌و خیانه‌ته وایكرد نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌رێمی كوردستان به پاروویه‌كی ئاسان بزانن و ویستیان داگیری بكه‌ن. بۆیه ڕوویان كرده هه‌ولێری پایته‌خت، به‌ڵام له به‌رگرییه پڕ له قاره‌مانیه‌كه‌ی پردێدا پێشمه‌رگه په‌لاماره‌كه‌ی نه‌یار و داگیركارانی تێك‌شكاند و مه‌به‌ستی گڵاوی ئه‌وانی له‌گۆڕنا.
به هه‌مان شێوه‌ش له سحێلای به‌رخودان و مه‌ردایه‌تی و له مه‌خموور و به‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله، پێشمه‌رگه پشت به خودا و خۆڕاگر و نیشتمانپه‌روه‌رانی گه‌ل، پیلانی نه‌یارانی بۆ له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان تێك‌شكاند و كوردستان به سه‌ربه‌رزی مایه‌وه.
ئازادیخوازان و نیشتمانپه‌روه‌رانی كوردستان
٢٠ـی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بوو له خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌ماندا و له‌و ڕۆژه‌دا مێژوویه‌كی پڕ له شانازی تۆمار كرا. فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئه‌و ڕۆژه مێژووییه به ڕۆژێكی پڕشنگداری پێشمه‌رگه و كوردستان ده‌زانێت و یادی به‌رز ده‌نرخێنێت.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه بۆ هه‌موو لایكی سه‌لماند كه گه‌لی كوردستان خاوه‌ن دۆزێكی ڕه‌وایه و ئاماده‌یه هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێن به‌رگری له خاك و كه‌رامه‌تی نیشتمان بكات. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه به خوێنی ئاڵی ده‌یان شه‌هید هاته ئاراوه. هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان و سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه و فه‌رمانده قاره‌مانانه كه ڕۆڵیان هه‌بووه له تۆمار كردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه كه تا هه‌تایه له بیره‌وه‌ری میلله‌ته‌كه‌ماندا ده‌مێنێته‌وه و به به‌رزی یاد ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵای كوردستان
فه‌رمانده‌یی ژووری ئوپه‌راسیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
20ـی 10ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.