Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:06

له‌ڕووداوێکى هاتووچۆدا له‌ڕێگای سه‌ره‌کى هه‌ریر - شه‌قڵاوه‌ 4 که‌س بوونه‌ قوربانى

له‌ڕاگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


فازل حاجی گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆ له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ، له‌سه‌ر ریگای سه‌ره‌كی هه‌ریر-  شه‌قلاوه‌ له‌نزیك گوندی مامه‌جه‌لكه‌ ، پێكدادانێكی رووبه‌روو ڕوویدا له‌نێوان توێوتایه‌كی ده‌بل قه‌ماره‌ ودێرێكی ده‌بل .

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ 4 كه‌س به‌سه‌ختی زامداربون ، هۆكاریش بۆكه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ تیژرۆیی شۆفَیری تویَوتایه‌كه‌بوو كه‌ئه‌مه‌ش وایكردبوو كۆنترۆل له‌ده‌ست بدات وبه‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بپه‌ریته‌وه‌ دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام و رووبه‌روو خۆی به‌پیكاب دێره‌كه‌ دابدات كه‌له‌سایدی خۆی ده‌رۆیشت

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.