ناونانی گه‌ڕه‌گ و شه‌قامه‌كان له عێراق جیاوازی زۆری هه‌یه، بۆ نموونه ناونانی شه‌قامێك به ناوی شه‌قامی دزان له ناوه‌راستی پارێزگای واست ، بۆته مایه‌ی بێزاری و شه‌رمه‌زاری بۆ دانیشتتواكهی.
له‌مباره‌یه‌وه هاووڵاتی عه‌بدوڵڵا زوبه‌یدی، كه له‌و شه‌قامه نیشته‌جێیه ده‌ڵێت: ئه‌و ناونانه بۆته مایه‌ی شهرمهرزاری و بۆته هیمایهك بۆ دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كه ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی پارێزگای واست.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی جیگای داخه ئه‌وه‌یه كه شه‌قامه‌كه ده‌كه‌وێته پشت دادگای گه‌وره‌ی شاره‌كه و چه‌ندین نووسینگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراو‌و كۆمپانیای تێدایه ، هاوكات ماڵی چه‌ندین به‌رپرسیش كه‌وتۆته سه‌ر شه‌قامه‌كه، به‌ڵام كه‌سییان هاوكارنین بۆ ئه‌وه‌ی ناوی شه‌قامه‌كه بگۆڕدرێت.
هه‌روه‌ها كه‌رار قاسم، كه خاوه‌نی تاكسییه ده‌ڵێت: هه‌ندێك كه‌س به گاڵته‌وه باس له شه‌قامه‌كه ده‌كه‌ن و بۆته مایه‌ی نوكته‌و پێكه‌نین.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیا عێراقییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.