عهزیز ئهحمهد پهیامنێری كوردستان تیڤى ڕایگهیاند ، شهوی ڕابردوو لە شارەدێی کەلەکچی لە سنوری شێخان هاوڵاتییەک لەبەر دەرگای ماڵی خۆی دەستڕێژی گولــلەی لێکرا و دەستبەجێ گیان لەدەستدا.
ڕاشیگهیاند هاوڵاتییەکە ناوی دەروێش زوبێر سەعیدە و خەڵکی شارەدێی کەلەکچی یە ،چەند مانگێک پێش ئێستا براو برازایەکی دەستیان لە کوشتنی چەند هاوڵاتییەک هەبووە و دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت هەلدێن و تا ئێستاش ونن
پهیامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیدهگهیاند ىچاوەڕواندەکرێت بکوژانی ئەم هاوڵاتییە کەس و کاری ئەو کەسانە بن کە پێشتر لەلایەن کەسەکانیان لەلایەن ئەو براو برازەیەوە کوژرابن،دوای ئەوەی پۆلیس لە حاڵەتەکە ئاگادارکرانەوە تەرمی ئەو هاوڵاتیە گوازرایەوە بۆ پزیشکی داد لە پارێزگای دهۆک .
جێ ئاماژە بۆ کردنە کوژراوەکە پێشتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە بەلام بەهۆی ئەوەی هیچ تاوانێکی لەسەر ساغ نەبۆتەوە ئازادکراوە ،لەم بارەیەوە تا ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی نیەو لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە..
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.