بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری ئیکۆنۆمیستی بەریتانیی، لەپیادەکردنی بەھاکانی دیموکراسیدا، نه‌رویج ریزبه‌ندی یه‌كه‌م‌و عێراق لەریزبەند ١١٢ھەمین وڵاتانی جیھاندایە. له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش تونس له‌په‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌و عێراق له‌په‌له‌ی پێنجه‌مدایه.
گۆڤاره‌كه بنه‌ماكانی سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن، ئازادی تاکەکەسی، پێشکەوتنی رۆشنبیری سیاسی كردۆته بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی وڵاتان بۆ پیادەکردنی بەھاکانی دیموکراسی‌و به‌و پێیه لەسەر ئاستی ١٦٧ وڵاتی جیهان، عێراق لەریزبەندی١١٢هه‌مین دایە.
ئیکۆنۆمیست ئه‌وه‌شی خستۆته‌رو كه لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی تونس لەریزبەندی یه‌كه‌مدایه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهان لەریزبەندی ٦٩هه‌میندایه، مەغریب لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لەریزبەندی دووه‌م‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهان لەریزبەندی ١٠١دایه، لوبنان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی سێیه‌م‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهان لەریزبەندی ١٠٤دایه، فەلەستین لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی چوارم‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ریزبەندی ١٠٨دایه، عێراق له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ریزبه‌ندی پێنجه‌م‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ریزبەندی ١١٢و ئوردن له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ریزبه‌ندی شه‌شه‌م‌و لەریزبەندی وڵاتانی جیهاندا له‌ریزبه‌ندی ١١٧دایه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، لەسەرئاستی وڵاتانی جیھانیش نەرویج ریزبەندی یەکەمی وەگرتووە لەپێشکەوتنی بەھاکانی دیموکراسی، لەدوای ئەو ئایسلەنداو سوید پلەی دووەم‌و سێھەم‌و نیوز لەنداو دانیمارک‌و ئیرلەنداو کەنەداو ئوسترالیا) ریزبەندی چوار تا ھەشتەمیان وەرگرتووە.
ئیکۆنۆمیستی لەراپۆرتەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە كه زیاتر لە ٥%ی دانیشتوانی گۆی زەوی لەژێر سایەی وڵاتانی دیموکراسی ژیان دەگوزەرێنن.
هاوكات ٥٢ وڵاتی جیھان سیستمی دیکتاتۆری‌و تۆقاندن پەیرەو دەکەن کە لە ٣٤% دانیشتوانی گۆی زەوی لەژێر سیستمی دەسەڵاتی دیکتاتۆری فەرمانڕەوای دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.