وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، جارێكی تر هۆشداری دایه هاووڵاتییانی وڵاتەكەی ، لەسەردانی كردنیان بۆ عێراق، ئەوەیش پاش كەمتر لەمانگێك لەهۆشدارییەكی هاوشێوە، بە پاساوی "تیرۆر و ملاملانێی چەكداری ناوخۆیى عێراق"، دێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریكا لە بڵاوكراوەیهكدا له بارهى ڕێنماییەكانی گەشتكردن ڕاىگهیاندووه،"هاووڵاتییانی ئەمهریكی مەترسییەكی زۆری توندوتیژی و ڕفاندنیان لە عێراقدا لەسەرە".
وتیشى" توانای بەدەنگەوەهاتن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەپەلەی بۆ هاووڵاتییانی لە عێراقدا زۆر سنوردارە، چونكه به بڕواى ئهو وڵاته هێشتا گروپە چەكدار و توندڕەوەكان لە عێراقدا زۆر چالاكن و بەردەوامن لە هێرشكردنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەكان.
ڕۆژى 28ی ئەیلوولی ڕابردوو، دوای داخستنی كونسوڵخانەی ئەمهریكا لە بەسڕە بههۆى خۆپێشاندان و ترسى هێرش كردنه سهرى دوا به دواى سووتاندنى قونسڵخانهى ئێران لهو شاره، بەهەمان شێوە ئهمریكا، هۆشداریدا بە هاووڵاتییانی لە سەردانیكردنی عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.