Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:18

حەیدەر عەبادی: واز لە سیاسەت ناهێنم

عەبادی: هەوڵی گەورەکردنی هاوپەیمانی نەسر دەدەین
کوردستان TV
100%

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکى هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند، واز لە سیاسەت ناهێنێم و بەردەوام دەبم لەسەر گەشەپێدانی پرۆژەى هاوپەیمانی نەسر.

عەبادی  ڕاشیگەیاند" ئێمه‌ سورین لەسەر بەشدارییەکى کارایی سیاسی لە داهاتووی عێراقدا و هەوڵی گەورەکردنی هاوپەیمانی نەسر دەدەین.

عەبادی جەختی وتیشى" هاوپەیمانی نەسر داوای هیچ پۆستێكی وەزاری لە كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق نەكردووه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەرچەندە لە دواى هەڵبژاردنەکان  حەیدەر عەبادی ویستى دووبارە ببێته‌وه‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو ، دواتر لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە عادل عەبدولمەهدى دیاریکرا و لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە ڕاسپێدرا بۆ پێکهێنانی حکومەتى نوێى عێراق، به‌لام تاكو ئێستا دیار نییه‌ كه‌ ئایا عه‌بادی هیچ پۆستێك وه‌رده‌گرێت له‌ كابینه‌كه‌ى عەبدولمەهدى  یاخۆد نا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.