شێره‌كانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی شاری له‌نده‌ن له گه‌ڵا وه‌ریوه‌كانی وه‌رزی پایزدا یاری ده‌كه‌ن.
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی شاری له‌نده‌نی وڵاتی بەریتانیا وێنه‌ی ڤیدیۆیی خێزانی بانۆی شێری بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هایدی و ئیندی و روبی كچه شێره‌كانی بانۆ خۆیان له گه‌ڵای پاییزدا ده‌گه‌وزێنن.
به‌رپرسانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی له‌نده‌ن وه‌كو دیارییه‌ك له وه‌رزی پایزدا سوپرایزێكیان بۆ ئه‌ندامانی خێزانی بانۆ ڕێكخستووه و گه‌ڵاكانیان به بۆنی هێل و مێخه‌ك خۆش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هایدی و ئیندی و روبی ڕابكێشن بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش به بۆنه‌ی هاتنی وه‌رزی پایزه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.