Erbil 18°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 06:49

به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌بای هه‌ولێر: هه‌واڵی بڕینی کاره‌بای نیشتیمانی دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌

له‌ میانی به‌شداربوونی له‌ پرۆگرامی دیڤچوونی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای هه‌ولێر: هه‌واڵی بڕینی كاره‌بای نیشتیمانی دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ باس له‌ بڕینی كاره‌بای نیشتیمانی ده‌كه‌ن دوورن له‌ راستیه‌وه‌. 

حوسین حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر له‌ میانی به‌شداربوونی له‌ پرۆگرامی دیڤچوونی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌و به‌ڵام نابڕدرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ باس له‌ بڕینی كاره‌بای نیشتیمانی ده‌كه‌ن دوورن له‌ راستیه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆ نه‌یه‌ته‌ پێش 17 بۆ 18 كاتژمێر كاره‌با دابین ده‌كه‌ین. 

به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌م كاره‌ به‌ مه‌به‌ستی زیادكردن و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رهه‌م هێنان و زیادبوونی كاته‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.