بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە .
به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ هه‌ینی 19-10-2018 لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت، له‌گه‌ڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگاكاندا.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، سبەی شەممە 20-10-2018، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، له‌گه‌ڵ نمه بارانی پچڕ پچڕ پاشان له كاته‌كانی ئێواره‌دا زیاد ده‌بێت له ناوچه جیا جیاكانی پارێزگاكان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.