خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی ئهمریكا و ئەستێرەی دیاری جیهانی " لەیدی گاگا " نرخی ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەی زیاتر لە 400 هەزار دۆلارە .
لهیدی گاگا ی تهمهن 32 ساڵ بۆ یەکەمجار لە ئاهەنگی رێزلێنانی خەڵاتی خانمانی هۆلیود لەسەر ستەیج ئاشکرایکرد کە ماوەی چەند مانگێکە ئەڵقەی دەستگیرانی لەگەڵ کریستیان کارینی تەمەن 49 ساڵ گۆڕیوەتەوە ، ئەڵقەکەی دەستی گاگا، لە ئەڵماس دروستکراوە و نزیکەی 6-7 قیراتی تێدایە، نرخەکەشی بە زیاتر لە 400 هەزار دۆلار دەژمێردرێت.
ناوی تهواوی ئهم گۆرانیبێژه " ستێڤانی ئەنجلینا جێرماتۆیە " له ساڵی 1986 له ئهمریكا له دایك بووه و هەمیشە بە کەسایەتیەکی سەرکەش و سەیر و جیاواز ناسراوە، جگە لە پۆشینی جلوبەرگی جیاواز، بەستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێت، هاوکات هۆنراوەی گۆرانی دەنووسێت و سەماکارێکی بەناوبانگیشە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.