له ژێر ناوی " ژینگه ژیانه " له شاری سلێمانی پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی كاریكاتێری بۆ كارتۆنیستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرێته‌وه و تێیدا ده‌یان وێنه‌ی كاریكاتێری نمایش ده‌كرێن .
بریاره ئه‌م پێشانگا هاوبه‌شه‌ی كوردانی باشوور و رۆژهه‌ڵات رۆژی شه‌مه‌ی داهاتوو له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی له سلێمانی بكرێته‌وه و به‌شێكی زۆری هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی هه‌ردوولا به‌شداری ده‌كه‌ن و میوان ده‌بن و ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش بكه‌ن .
پێشانگاكه به ناوی " ژینگه ژیانه " ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ، ناوه‌ندی حه‌وت ڕه‌نگه سپۆنسه‌ری ئه‌م كاره‌ی كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.